


* له كه‌یه‌وه ئاوێزانی دونیایی هونه‌ر بووی، یه‌كه‌م به‌رهه‌مت چی بوو؟
- له ساڵی 1999 كه ته‌مه‌نم بچوكیش بوو ئه‌وسا به‌رهه‌مێكم بڵاوكرده‌وه به نێوی (باڵا به‌رزه‌ی هه‌ریری) كه له هۆنراوه خۆم بوو.
* ئه‌ی هۆنراوه‌كانی ئێستات هی كێن؟
- من ته‌نها هۆنراوه له شاعیری لاو (ووشیار عه‌بدوڵڵا) وه‌رده‌گرم.
* ئه‌ی كێ به مامۆستای خۆت ده‌زانی له به‌ند گوتندا؟
- كه‌س به مامۆستای خۆم نازانم‌و خۆشم به مامۆستای كه‌س نازانم له به‌ند گوتندا.
* پێت خۆشه له كاتی (شه‌ڕ به‌ند)و گوتنی (به‌ند) به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له تۆ باشتربێ یان به پێچه‌وانه‌وه...؟
- پێم باشه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ند ده‌ڵێ به جوانی‌و رێك‌وپێكی‌و دوور له جوێن‌و تانه‌و ته‌شه‌ره بیڵێ.
* چ پێناسه‌یه‌كت بۆ (به‌ند) هه‌یه...؟
- به‌ند لقێكی سه‌ره‌كی گۆرانی گوتنه به‌تایبه‌تی له بواری فۆلكلۆردا، به‌داخه‌وه كه‌سانێك به چاوێكی سووك سه‌یری (به‌ند)و (به‌ندبێژه‌كان) ده‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ (به‌ندی كوردی بڵێ ی باشتره) له گوتنه‌وه‌ی گۆرانی (عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و ئه‌وروپی) هتد..
*به‌ندبێژه باشه‌كان به لای تۆ كێن؟
- هونه‌رمه‌نده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی (قادر مامه‌ندی، ئیبراهیم قادری، سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی)
* به‌نده‌كانی تۆ زیاتر باس له چی ده‌كه‌ن..؟
- كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری‌و هه‌روه‌ها بێ وه‌فایی كوڕ‌و دڵ ره‌قی كچان‌و مۆبایل‌و... هتد.
* له كلیپه‌كانت جل‌وبه‌رگی كوردی ده‌پۆشی یا جلی تر..؟
- له هه‌موو كلیپه‌كان جل‌وبه‌رگی كوردی ده‌پۆشم، له بازاڕیش جلی تر.
* گله‌یی ئه‌وه لێده‌كرێ كه فاخر هه‌ریری له‌گه‌ڵا ئافره‌تی عه‌ره‌ب كلیپ ده‌كات‌و ئه‌وان (سه‌ما‌و ره‌قس) ده‌كه‌ن..؟
- ئه‌وه (گه‌عده‌یه‌ك) بوو له سوریا سازمان دابوو ئاڵای كوردستانیشمان نیشاندابوو من شانازی به‌م جۆره كلیپانه‌م ده‌كه‌م.
* پێت وایه كلیپ (ئافره‌تی) له‌گه‌ڵا بێ سه‌ركه‌وتووتره یان به پێچه‌وانه‌وه؟
- مه‌رج نییه ئه‌وه ببێته هۆی سه‌ركه‌وتن یان پێچه‌وانه‌وه، ده‌نگ‌و ئاوازی هونه‌رمه‌نده‌كه رۆڵا ده‌بینی له سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند نه‌ك ئافره‌ت.
* زۆرترین به‌رهه‌مت كامه (CD) بووه كه زۆریی لێ فرۆشراوه..؟
- دوا به‌رهه‌مم بوو به‌نێو (شۆخان) كه رووداوێكی راسته‌قینه‌یی كچێكی شاری سلێمانی بوو زیاتر له (سه‌د هه‌زار CD) فرۆشراجگه له‌مه‌ش كچانی كولیه كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا تۆمارم كردووه به‌بۆنه‌ی جه‌ژن‌و سه‌ری ساڵا ئه‌وا به‌رده‌وامه له‌فرۆشتن‌و ده‌نگ‌و سه‌دای باشی داوه‌ته‌وه.
* ئایا سانسۆرێك له‌سه‌ر كلیپ‌و په‌نده‌كانی تۆ هه‌یه..؟
- نه‌خێر به‌س لێره‌و له‌وێ قسه‌ی وا ده‌كرێ كه گوایه (فاخیر هه‌ریری) به‌نده‌كانی قسه‌ی رووت‌و بێ مانان، رێزم بۆیان هه‌یه به‌نده‌كانی من باس له واقیعی كۆمه‌ڵگا ده‌كات،به‌ڵام لێره‌دا ده‌پرسم ئایا ئه‌و درامایانه خراپن كه كچ‌و كوڕێك نیشان ده‌دا كه شه‌وه‌و فوو له چرا ده‌كه‌ن‌و پێكه‌وه پاڵا ده‌كه‌ون؟ یاخود كلیپه‌كانی من؟
* تۆ كێشه‌یه‌كت له‌گه‌ڵا بنه‌ماڵه‌ی (وه‌نه‌وشه‌ی هونه‌رمه‌ند) هه‌بوو كه گوایه به‌ندت به‌سه‌رداگرتووه ئه‌م كێشه‌یه به‌كێ گه‌یشت..؟
- من به‌ندم به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلی (وه‌نه‌وشه)دا گوتبوو، ئه‌وان به (وه‌نه‌وشه)ی هونه‌رمه‌ند تێگه‌یشتبوون، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر واشبێ هه‌قه (وه‌نه‌وشه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی) شانازی به‌وه بكه‌ن كه من له به‌نده‌كانم ناوییان بینم، به‌هه‌ر حاڵا ئه‌وان زه‌نگیان بۆ (پارێزه‌ره‌كه‌ی) من كردبوو داوای لێبوردنیان لێكردبوو كێشه‌یان له‌گه‌ڵا من نه‌مایه به‌ڵكو له‌گه‌ڵا كۆمپانیای (سه‌ردار)ه.
* هه‌ندێ كه‌س كه ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن (فیز)یان زل ده‌بێ و (پۆز) لێ ده‌ده‌ن ئایا تاچه‌ند ئه‌مه له‌لای فاخیر ره‌نگی ده‌داته‌وه..؟
- نه‌خێر من پۆزو لووت به‌رزیم نیه‌و من كه‌سێكی ساده‌م، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی فیزیان زله به خۆیاندا بچنه‌وه.
* با هه‌ندێ پرسیاری تایبه‌تیت لێ بكه‌ین: خێزانه‌كه‌ت به خۆشه‌ویستی هێناوه یا ئاسایی بوو؟
- نه‌خێر به خۆشه‌ویستی نه‌مهێناوه‌و خزمی خۆمه‌و چوار منداڵی جمكمان هه‌یه.
* چی خێزانه‌كه‌ت به دڵه..؟
- ئه‌و ده‌زانی من حه‌زم له (كاسته‌ره) پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌وه ماڵێ ئاماده‌یكردووه.
* له چێشته‌كان حه‌زت له چییه..؟
- له خواردنه كورده‌وارییه‌كان‌و گۆشتی مریشكی خۆمانه.
* له‌گه‌ڵا وه‌رزش به‌ینت چۆنه..؟
- حه‌زم لێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كێشم‌و نه‌بوونی كات ئه‌نجامی ناده‌م.
* چه‌ند كیلۆی..؟
- 99 كلیۆ كه ئێستا سوپاس بۆ خوا كێشم دابه‌زیوه.
* چه‌ند (سیم) كارتت هه‌یه..؟
- 29 سیم كارتم هه‌یه، هه‌فته‌ی یه‌كیان به‌كاردێنم، له چركه‌یه‌كدا چه‌ندین ته‌له‌فۆنم بۆ دێ، (جیهازه‌كانیشم) ئاسایین.
* گه‌ر ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێك نه‌ناسی هه‌ڵیده‌گری ..؟
- به خۆم كه‌م وه‌ڵامی زه‌نگه‌كان ده‌ده‌مه‌وه، به‌تایبه‌تی گه‌ر نه‌یناسم.
* چ جۆره ئۆتۆمبێلێكت هه‌یه‌و حه‌ز ده‌كه‌ی چ باژۆی..؟
- چی خوا بیدا ئه‌وه باشه، فۆرتێكی مۆدێل نوێم هه‌یه‌و حه‌زم له هاژووشتنی فۆرته.
* چی به‌وانه ده‌ڵێی دژایه‌تیت ده‌كه‌ن..؟
- پێیان ده‌ڵێم (چاومانن).
* ئه‌م وشه‌یه له چییه‌وه هاتووه..؟
- كاتی خۆی له‌گه‌ڵا (رۆسته‌م سابیر) له گه‌عده‌كان ئێمه‌و براده‌ران به‌یه‌كترمان ده‌گووت تا وای لێهات بڵاوبۆوه.
* به دێرێك ئه‌م وشانه پێناسه بكه: (هه‌ولێر، هونه‌ر، ئیسماعیل سه‌رده‌شتی)
- هه‌ولێر: شاری خۆمه، به‌بێ هه‌ولێر ناتوانم هه‌تا ده‌مرم.
هونه‌ر: كارێكی پیرۆزه‌و پێویسته رێزی هونه‌رمه‌ندانیش بگرین‌و جیاوازییان له نێوان نه‌كه‌ین.
ئیسماعیل سه‌رده‌شت ی: خۆزگه بۆ ماڵا‌و منداڵه‌كه‌ی بمابایه، رێزم بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌یه رۆژی جه‌ژن یه‌كسه‌رمنداڵه‌كانی ئه‌وم هاتونه‌به‌رچاوو ده‌مگوت ئێستا (كه‌یوان‌و كۆمار) بێ باوكیان جه‌ژن چۆن به‌رێ ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه.. بۆ ئه‌م كاره‌ساته.
* دوا به‌رهه‌مت چییه‌و خه‌ریكی چی..؟
- به‌رهه‌مێكی تازه‌م هه‌یه بۆ ساڵی نوێ ده‌یكه‌مه دیاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌م، حه‌یرانێكیش بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ڵێم كه (ووشیار عه‌بدوڵڵا) بۆی داناوم.
* چی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێی..؟
- پێیان ده‌ڵێم (چاومانن) هه‌تا ده‌مرم له خزمه‌تیان دامه‌و گه‌ر مردیشم كوڕێكم ناو ناوه (فاخیر) ئینشاألله جێی من ده‌گرێته‌وه.
* تۆ گۆرانی بۆ كێ ده‌ڵێی؟
- بۆ گه‌ل‌و نیشتمان‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م.
* هیچ گۆرانی‌و به‌ندت بۆ (كچ یا ئافره‌تێكی) دیاریكراو گوتووه..؟
- نه‌خێر به‌ند‌و گۆرانیه‌كانم گشتیین، به‌س هه‌یه به‌خۆی تێده‌گات.
* له چی بێزاری..؟
له‌وه‌ی كات به‌شمان ناكا‌و (نه جه‌ژن‌و نه نه‌ورۆز نه سه‌ری ساڵا ..هتد) مان نییه‌و ناتوانین بۆ خۆمان گه‌شتێك بكه‌ین.
* به‌چی گریانت دێ؟
- كه ببینم (غه‌در) ده‌كرێ، جا چ له خۆم یا له یه‌كێكی تر.
* به‌چی دڵخۆشی..؟
- كاتێ دێمه ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌م‌و هانم ده‌ده‌ن.
* دوا قسه‌ت بۆ گۆڤاره‌كه‌مان چییه؟
- زۆر سوپاستان ده‌كه‌م (نواڵه‌ی نوێ) سه‌لماندی جیاوازی له نێوان هونه‌رمه‌ند‌و كه‌سه‌كان ناكات‌و گشت ژماره‌كانیم هه‌یه‌و هه‌ر به‌رده‌وام‌و سه‌ركه‌وتووبن.

ئیلهام ئه‌نیس 34 ساڵ له "جاكارتا"ی پایته‌ختی ئه‌ندۆنیسیا، بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی دواوه، كه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له چه‌ند لایه‌كه‌وه شێوه‌ی له باراك ئۆباما ده‌كات، ئێستا خه‌ڵكی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
له‌مباره‌یه‌وه وتویه‌تی: ئه‌و كاته‌ی باراك ئۆباما له كۆتایی ساڵی رابردوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هاوڕێكانی بردوویانه ده‌ستێك جلی جوان و پۆشته‌یان له‌به‌ركردووه و له‌وساوه په‌یتا په‌یتا خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كه‌ی ئۆباما وێنه ده‌گرن و ئه‌ویش له به ده‌ستهێنانی ناوبانگێك له وڵاته‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (iranianuk) بڵاویكردۆته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئێران به نیازی سه‌ردانیكردنی مه‌زارگه‌ی (حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب) سه‌ردانی وڵاتی (سوریا)یان كردبوو، به‌ڵام له فڕۆكه‌خانه‌ی (دیمه‌شق) روبه‌رووی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه بوونه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌وره دراوه به‌و مه‌به‌سته‌ی گوایه سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشتۆته وڵاته‌كه‌یان.
هاوكات ئه‌و ئێرانیانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بوون به بیستنی ده‌نگۆی ئه‌مه‌وه، هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له نزیكه‌وه بیبینن، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی لێی نزیك بوونه‌ته‌وه ئه‌وسا زانیویانه ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق به هه‌ڵه‌چوون و ئه‌وه‌ی ده‌وره‌یان دراوه (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) نیه، به‌ڵكو كه‌سێكی ئاسایی خه‌ڵكی ئێرانه و به‌سه‌ردان چۆته سوریا.
به‌پێی هه‌واڵنێری ئه‌م ماڵپه‌ڕه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ی (دیمه‌شق) بۆی روون بۆته‌وه ئه‌و كه‌سه هاوشێوه‌ی دكتۆر مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خه‌ڵكی ناوچه‌ی (شومال)ی ئێرانه، نه‌ك خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، به‌ڵام به‌هۆی ئاگاداربوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه، ئه‌فسه‌ران و پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌كه هاوشێوه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی)یان بۆ شوێنێكی دیكه گواستۆته‌وه
له به‌ریتانیا یارییه‌كی گه‌رم و گوڕی جه‌ماوه‌ی له نێوان دوو یانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، له نزیكی گۆڕه‌پانی یاریگاكه‌شه‌وه پیره‌ژنێك قه‌فه‌سێكی گه‌وره‌ی پێ‌بوو كه تووتیه‌كی تێدابوو، دانیشتبوو.
به‌ڵام تووتیه‌كه یارییه‌كه‌ی تێكدا و كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه، چونكه زۆر له نزیك گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌بوو و هه‌ركاتێك ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی لێده‌دا، توتیه‌كه‌ش دوای 10 خوله‌ك لاسایی ده‌كرده و فیكه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌كه‌ی لێده‌دا، ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند جارێك دووباره بۆوه و یارییه‌كه چه‌ند جار راگیرا، تا دواجار ناوبژیوان بڕیاریدا توتیه‌كه بكرێته ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه.
جێی ئاماژه‌یه له‌كاتی هاتنه ژووره‌وه‌یدا زۆر هه‌وڵدرابوو له‌گه‌ڵ پیره‌ژنه‌كه‌دا، ئه‌و قه‌فه‌سه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌باته ناو یاریگاكه، به‌ڵام پیره‌ژن ئه‌و قسانه‌ی نه‌چوو به‌گوێدا و پۆلیسه‌كانی ناچار كرد رێگه به‌خۆیی و توتیه‌كه‌ی بده‌ن بچێته ژووره‌وه.

بێگومان رۆژانە لە بواری تەكنۆلۆژیای ئوتۆمبێلەوە كاری تازە و جوانی لێوە درووست دەكرێت لەوەی بە تازەترین تەكنۆلۆژیاوە دروست دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شێوەی جوان و سەیری بۆ دادەنرێت، وەكو ئەو ئوتۆمبێلە تازانەی لەم دواییەوە كەوتۆت ژێر دەستی خەڵكەوە.
كەچی ئەوەی دەبینن لەم وێنەیەدا سەیرترین جۆری ئوتۆمبێلە تا بە جۆرێك دروست بكرێ و پێبڵێت ئوتۆمبێل، چونكە نیوەی ئوتۆمبێلە و نیوەی دیكەشی پایسكلە. ئەمە دەبێتە یەكەم جۆرە بەرهەمی وڵاتی چین بەجۆرێك لە داهاتوودا ئوتۆمبێلی ئابووری لەم جۆرەوە بەرهەم دەهێنن بۆ ئەوەی لە قەیرانی سووتەمەنی رزگایان بێ. رەنگە لە داهاتوودا لە هەندێك وڵاتان ببێتە ئوتۆمبێلی سەرەكی بۆ خەڵك.

چاوت بچێتە پشت سەرت ناتدەم بە (رێباز) باوكم دەیان جار ئەو رستەیەی لەدەم دەهاتە دەرەوە، دایكیشم بەهەمانشێوە هەمان هەڵوێستی باوكمی هەبوو، بەزۆر نەبوو من و (رێباز)ی ئامۆزام دڵمان بەیەكەوە بوو یەكمان خۆش دەویست، ئەو بەردەوام هاتووچۆی ماڵی ئێمەی دەكردو ئێمەش بەهەمانشێوە، بەڵام كاتێك ماڵی ئێمە زانیان كە من و (رێباز) یەكمان خۆشدەوێ و حەزمان لەیەكە، ئیتر هاتووچۆ لەنێوان ماڵی ئێمەو ئەواندا نەما. ماڵی (رێباز) چەند جارێك هاتنە بۆ خوازبێنیم، بەڵام سوودی نەبوو، ماڵی ئێمە كەسیان رازینەبوون كە شوو بە ئامۆزاكەم بكەم، بەڵام من گوێم بەهەموو ئەوانە نەدەدا، خوشەویستی من و (رێباز) لەوە گەورەتر بوو كە باوكم و ماڵەوەمان بتوانن تێكیبشكێنن، بەهیچ شێوەیەك رازینەبووم دەسبەرداری (رێباز)بم.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر هاته‌که درێژه‌ی بابه‌ت کلیک بکه
درێژه‌ی بابه‌ت

(ئەحمەد سیامەند) ئەو هەرزەكارەیە كە لە تەمەنی چوار ساڵییەوە تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە، دانیشتووی گوندی (عارەب كەندە) لە چەند كیلۆمەتری شاری هەولێر.
ناوبراو ئێستا تەمەنی 12 ساڵە و بە دەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنێ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەخۆشییەكەی نەبووەتە ڕێگر لە بەرانبەر خۆێندنەكەیدا و توانیویەتی لە خۆێندن بەردەوام بێت، بە داخەوە ئەمساڵ نەخۆشییەكەی لێی سەخت دەبێت و چۆكی پێ دا دەدات و لە هاوڕێیانی قوتابخانەی دووری دەخاتەوە.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌که تکایه درێژه‌ی بابه‌ت كلیک بکه
درێژه‌ی بابه‌ت

(ئەو جلانەی زیاتر لە وەرزی هاویندا دەپۆشرێت بریتیە لە بەدی و یان تێكەڵی نێوان قەمیس و بەدی هەروەها ئەو جۆرە جلانەی لە نێوان شێوەی بەدی و قەمیسدا درووست دەكرێن. هەریەكە جوانی و تایببەتمەندی خۆی هەیە.ئەم جۆرە جلە هاوینە لەگەڵ ئەوەی جوانی جەستە دەردەخات، ستایلێكی ناسكی هەیە بەشێوەیەك لەگەڵ گشت جلێكی دیكە دەگونجێ و تایبەتمەندی خۆی دەبێ. جوانی جلی هاوینە لەوەدایە كەوا نەخش هەیە لە جلەكە، ئەمەش بۆ ئەو رەنگانە نابێ كە (سپی – رەش) ئەگینا بۆ گشت رەنكێگی دیكە نەخش هەبێ زیاتر جلەكە جوانتر دەكات. پۆشاكی هاوینە چەندین شێوازی هەیە، لەوانە شێوازی بەدی كە جەستە دەگرێ، یان شێوازی كراوە بەشێوەیەك كراوەیی پێوە دیارە وجوولانەوەی ئاسان دەبێ. ئەو رەنگانەی بۆ وەرزی هاوینە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەو جلانە بریتین لە : وەنەوشەیی – سپی – زەرد – شین .

ئەوانەی تووشی نەخۆشیەكانی پێست دەبن نابێ وا هەست بكەن كە بەهۆی پیسیەوە تووش دەبن، یەكێك لەوانە نەخۆشی (زیپكە و پەڵەی سوور و رەش) لە دەم و چاو، زیپكە یان قنچكە نەخۆشییەكی سرووشتییە لە دوای پێگەیشتن (باڵغ) بوون سەرهەڵدەدات و بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێ كە دەگاتە ناوەڕاستی تەمەنی (20) ساڵی لەخۆیەوە نامێنێت هەندێك جاریش بەردەوام دەبێ تا تەمەنی سەروو تر لە بیست ساڵ. چەند هۆكارێك هەیە كە پەڵەی سوور و زیپكە لە دەم و چاودا كەمتر دەكات، لێرەدا باسیان دەكەین بۆ ئەوەی خانمان خۆیان لێی بپارێزن تا تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە نەبن یان چارەسەری ئاسان بێ تاوەكو رووخساریان جوان و ناسكتر بێت.
- رۆژانە هەوڵبدە (3) جارە دەم و چاوت بە ئاوی شلتێن و سابوون بشۆیت.
- نیگەران مەبە یان خەم مەخۆ لە شتی سادە.
- دەست لێدانی برینی دەم وچاو، یان تەقاندنی قنچكەی بچووك لە رووخسار.
- دەرهێنانی قژ لە دەم و چاو ئەوەش دەبێـە هۆكارێك بۆ سەرهەڵدانی زیپكە و پەڵەی رەش و سوور.
- بەكارهێنانی دەست كاتێك پیس دەبێ لە دەم و چاو بدرێت.
- بەكارهێنانی ئاوی پیس بۆ شووشتنی دەم و چاو.

چەندین كاری رۆژانەی سەیر دەبینن لەلایەن مرۆڤەوە درووست دەكرێ، بەشێوەیەك جێگەی سەرسوڕمانی گشت خەڵكە، بەمەش دەتوانن نازناوی گەورە و سەیر بۆ ئەو كەسانە بەدەست بهێنن كە كاری لەم جۆرە دەكەن. بەڵام لە یەكێك لە چێشتخانەكانی وڵاتی بەریتانیا پێشتر توانیان گەورەترین خواردنی (هەمبەرگر) درووست بكەن، بەشێوەیەك دەكرا نزیكەی (40)كەس لەسەر یەك لەفە نان بخۆن بە تێر بوونەوە. ئەوەی پێشتر لە قەبارەوە گەورە بوو، ئەوەی ئەمجارە جیاوازە لەوی پێشوو. ئەگەرچی ئەوەی پێشوو گەورە بوو و بە نرخێكی نزم دەتوانرا بكردرێت، كەچی ئەوەی ئێستا لە هەمان چێشتخانەوە ئامادەكراوە جگەی لەوەی گەورەیە، بە نرخێكی خەیاڵی زۆرەوە دەفرۆشرێت.ئەمەش چونكە لە گۆشتی چێڵی ژاپۆنی درووست كراوە، ئەوەش دەبێ بزانین كەوا گۆشتی چێڵی ژاپۆنی خۆشترین جۆری گۆشتە. نرخی هەر هەمبەرگرێك دەكاتە (150) دۆلاری ئەمەریكی.

له گووندێكی خۆرهه‌ڵاتی، وڵاتی (هیند)،پیاوێكی ته‌مه‌نی (36ساڵ) ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێنا.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی" mamasaniboys.mihanblog " ،پۆلیسی هیند رایگه‌یاندووه دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گوند نشینه‌كانی ناوچه‌ی "به‌نگال"، پۆلیس پیاوێكی (36 ساڵ) به‌ناوی "ئه‌فازدین عه‌لی"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كچێكی خۆی پێكهێناوه، ده‌ستگیر كرد.

شوهرە سوڵەتی یەكێكە لە هونەرمەندە ئێرانییەكان كە توانیویەتی ستایلی مۆسیقای پۆپ بە شێوەیەكی زۆر جوان تێكەڵ بە مۆسیقای ئێرانی بكات و، لەگەڵ شەهرامی برای هەمیشە وەك دوانەیەكی سەركەوتوو و گونجاو ناسراون، شوهرە سوڵەتی بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* جگە لە تۆ و شەهرامی برات كەسی دیكە لە خانەوادەكەتان گۆرانیبێژ بووە؟
- بەڵێ خوشكە جگە لە من و شەهرام گەورەكەم (زەهرە) ئەویش گۆرانیبێژ بووە، بەڵام لە بواری ئۆپێرا.
* یەكەم جار تۆ دەستت بە گۆرانی گوتن كرد یاخود شەهرامی برات؟
- بەر لە وەی من گۆرانی بڵێم، شەهرام دەستی بە گۆرانی گوتن كرد بوو، كە من لە بواری ئۆپێرا گۆرانیم دەگوت، ئەو كات شەهرام گۆرانیبێژ بوو ئینجا هەردووكمان روومان لە گۆرانی پۆپ كرد.
* شەهرام چۆن هاوكاری كردی و چ رۆڵێكی هەبووە لە سەركەوتنی تۆدا؟
- شەهرام گیان هەمیشە بۆ من وەك برایەكی زۆر باش بووە و ئێستاش هەر بە هەمان شێوەیە و، ئێمە هەمیشە هاوكاری یەكتریمان كردووە و یارمەتی یەكتریش دەدەین لە كارەكانماندا و تەنانەت وەك دوو هاوڕێین بۆ یەكتری.
* تا ئێستا چەند كاری هونەریتان بە یەكەوە ئەنجامداوە؟
- ئێمە چەندین كارمان بە یەكەوە ئەنجامداوە وەك گۆرانییەكان (گل بە گل –پەنجەریها- حامی)عاشق بشیم.
* تۆ خاوەن دەنگێكی خۆش و روخسارێكی جوانی، بەڵام هۆی چییە دەركەوتنت كەمە ؟
-من هەوڵ دەدەم ئەو كاتە لەبەردەم كامیرا راوەستم كە بەرهەمێكی نوێ یان گۆرانییەكی نوێم هەبێت بۆ ئەوەی پێشكەشی بكەم، هەرچەندە من زۆر لەبەردەم كامیرا دەرناكەوم، بەڵام هەمیشە خۆش حاڵم كە لەگەڵ خەڵكدا بم.
* چەند منداڵت هەیە؟
بۆخوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که کلیک له‌سه‌ر درێژه بکه
درێژه‌ی بابه‌ت

كۆمه‌لێك له توێژه‌رانى بوارى ڕووه‌ك ناسى له ئه‌نجامى لێگۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى خۆخ ده‌بێته هۆى كردنه‌وه‌ى گه‌ده‌و پاككردنه‌وه‌ى ده‌زگای هه‌رس كردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م خوێنى له له‌شى مرۆڤدا .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه مادده‌ى (بۆرۆن) له‌ناو خۆخدا هه‌یه‌و ده‌بێته هۆى یارمه‌تیدانى له‌شى مرۆڤ له لابردنى مادده‌ى كالسیۆم و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى ئێسكه‌كانى له‌ش .
توێژه‌ران هه‌ر له هه‌مان لێكۆلینه‌وه‌دا دووپاتیان كرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ى رێژه‌ى زۆر له 10-12 یه‌كه‌ى خۆخ له ڕۆژێكدا مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى ئێسكه نه‌رمه ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى مادده‌ى ئیسترۆجینه تیێدا .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كه‌ن شه‌ربه‌تى خۆخ به شێوه‌یه‌كى ئاسایى بخۆنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى دووربكه‌ونه‌وه له هۆكارى كه‌م خوێنى . له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئامۆژگارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنه‌وه‌كه سنورداربێت ، چونكه زۆر خواردنه‌وه‌شى زیان به‌خشه .
گولان

سه‌رئه‌نجام و پاش ماوه‌یه‌ك گفتگۆ كردن، عه‌ره‌بستانی سعودیا ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ژنانیش ده‌تواننن مۆڵه‌تی شوفێریان هه‌بێت.
1 – ته‌مه‌نی ژنی شوفێر ده‌بێت له (30) ساڵ زیاتر بێت.
2- ده‌بێت ( هاوسه‌ر یان باوكی) ژنی شوفێر به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕن.
3 – ده‌بێت وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوفێری له ناوه‌ندی فێركردنی شوفێری تایبه‌ت به ژنان بێت.
4 – له‌كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان تێكچوونی ئۆتۆمبێل ، ژنی شوفێر ده‌بێت په‌یوه‌ندی به ناوه‌ندی شوفێری ژنانه‌وه بكات.
5 – ژنی شوفێر د ه‌بێت مۆبایلی له‌گه‌ڵدا بێت ، تا له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت.
6 – ژنان ته‌نیا له رۆژانی شه‌ممه و چوارشه‌ممه ، له كاتژمێری (7)ی به‌یانی تا (8)ی شه‌و ، هه‌روه‌ها له رۆژه‌كانی جومعه وپێنج شه‌ممه‌شدا ته‌نیا له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ تا (8)ی شه‌و ده‌توانن شوفێری بكه‌ن.

